سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە چەند؟

AM:09:09:31/08/2025

1596 جار خوێندراوەتەوە

دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٤٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش لەسەر ئەو نرخە جێگیربووە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،"زێڕ گومرگی ناخرێتە سەر!"، دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی ٢.٤٪ دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٨٦ هەزار دینارە













گەلەری