PM:10:17:30/08/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
لەماوەى ٢٠ رۆژى رابردوودا نزیکەى ٣٢ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەشێوەى ئۆنلاین ناویان بۆ حەجی ساڵى ٢٠٢٦ تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەگوێرەى ئەو لینکەى وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دایناوە، تاوەکو سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ، ٣١ هەزار و ٨٦٢ کەس بەشێوەى ئۆنلاین ناوى خۆیان بۆ حەجی ساڵى ٢٠٢٦ تۆمارکردووە.
ئەوەش دوای
ئەوەی رۆژى ١٠ـی ئابی ئەمساڵ، وەزارەتى ئەوقافى هەرێم پڕۆسهی تۆماركردنی ناوی
حاجیانى بهشێوهی ئهلیكترۆنی راگەیاند و پڕۆسەکەش تاوەکو رۆژى ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥
بەردەوام دەبێت.
لەدواى
کۆتاییهاتنى پڕۆسەکە بڕیارە رۆژى ١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، لەو ناوانەى کە
تۆمارکراون تیروپشک بۆپێنج هەزار و ٢٣٦ کەس بکرێت.