سەردێڕ:

هەسەدە دەستگیرکردنی دەیان چەکداری توندڕەوی راگەیاند

PM:09:12:30/08/2025

1972 جار خوێندراوەتەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەستگیركردنی ٣٩ چەكداری داعشیان لە شاری حەسەكە راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، هێزەكانی سوریای دیموكرات و ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و یەكینەكانی پاراستنی ژن لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش لە حەسەكە راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە، لە شاری حەسەكە ئۆپراسیۆنێك بەڕێوەچووە تێیدا ٣٩ داعش دەستگیركراون، هەروەها دەستیشیان گرتووە بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، چەكدارانەکان سەرقاڵی ئامادەكاریبوون بۆ هێرشكردنە سەر گرتووخانەیەك كە ژمارەیەك دەستگیركراوی داعشیان تیادایە، بڕیاریشە ئۆپراسیۆنەكە هەموو شاری حەسەكەو ئەو ناوچانە بگرێتەوە كە جێگای گومانن.













گەلەری