PM:03:33:26/08/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە راگیرابوون، لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکەنەوە و چەند مەرجێکیش بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دانرا لەبارەی گواستنەوەی حاجیان و عومرەکاران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوی نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە لەگەڵ حەوت کۆمپانیای گواستنەوەی حاجیان کۆبووەوە.
باس لەوەسکراوە، بڕیاردراوە کە سەرجەم کۆمپانیاکان بەڵێننامەیەک
پڕبکەنەوە و بەرپرسیارێتیی تەواوی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی عومرەکاران لە کاتی
دیاریکراوی خۆیدا لە ئەستۆ بگرن. هەروەها لە ئەگەری هەر دواکەوتنێکدا، رووبەڕووی
لێپێچینەوەی یاسایی، کارگێڕی و دارایی دەبنەوە.
دوای ئەوەی کۆمپانیاکان رەزامەندییان دا لەسەر پڕکردنەوەی بەڵێننامەکە،
بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە دەستپێبکەنەوە و لە ئەمڕۆوە ئاسایی ببنەوە.