سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شەش

PM:09:13:25/08/2025

5316 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، سبەی پێشنیازی هەردوولا دەدرێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەنگی لەسەر دەدرێت و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥، شاندی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەرێم دەڵێت ٥٠٪ـی داهاتی باج، خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، دەدەنە بەغدا، چونکە ئەوانە داهاتی فیدراڵین، بەڵام حکومەتی عێراق داوای ٥٠٪ـی کۆی داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکات، لەسەر ئەم پرسەش، تا ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پەیوەستە بە نەوتەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نابێت هیچ لیژنەیەکی راوێژکاری پێکبهێندرێت بۆ دیاریکردنی توانای بەرهەمهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانەکەی و نابێت دەستکاری ئەو ١٦ دۆلارە بکرێت کە دانراوە و داوای دوو تا سێ دۆلاری دیکەی تێچووی گواستنەوەی نەوتیش لە بەغدا دەکات.

باسی لەوەشکرد، هەرێم رازی نییە بە شێوەیەکی ئۆنڵاین ئەو سیستمە زیرەکەی کە دانراوە بۆ چاودێریکردنی داهاتەکان کارا بکرێت و دەیەوێت داهاتەکان لەژێر دەستی خۆی بمینێتەوە.

تا ئێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە.




 













گەلەری