سەردێڕ:

بڕێک هێلکەی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

PM:02:51:24/08/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری ئیدارەی راپەرین، بەهۆی فرۆشتنی هێلکەی خراپبوو؛ رێکاری یاسایی گیرایە بەر خاوەنی کۆگایەک و بڕێکی زۆر لە هێلکەش کە خراپبووە، دەستیبەسەرداگیرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە چاودێری تەندروستی راپەڕین، بە هەماهەنگی ئاسایشی ئابووری چوارقوڕنە، بە مەبەستی پشکنین و بەدواداچوون بەتابیەت بۆ هێلکەی خواردن، سەردانی بەشێک لە کۆگا و فرۆشگاکایان کردووە.

وتیشی، یەکێک لە خاوەنی کۆگاکان رێکاری یاسایی بۆ گیرایە بەر و بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادرا، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان و فرۆشتنی هێلکەی خراپ و تێکچوو، سەرجەم هێلکە خراپەکانی کۆگاکەش بڕیاری تەلەفکردنیان درا.













گەلەری