AM:09:12:24/08/2025
1152 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق باسی لەوەکردووە، کە پێویستە کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستیڤن ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکادا پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پرسی مووچە و شایستە دارایییەکانی هەرێمـی تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،
هەردولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ
و لێکگەیشتن.