سەردێڕ:

دەرچوانی زانکۆکانی گەرمیان مانیان لە خواردن گرتووە

PM:03:41:23/08/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دان نەنان بە بڕوانامەکانیان؛ دەرچوانی كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان ماوەی پێنج رۆژە خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵداوە و دوو رۆژیشە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، ماوەی پێنج رۆژە دەرچوانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان خێمەی ناڕەزایەتییان لە گەرمیان هەڵداوە و لە دوێنێ‌ هەینییەوە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دان بە بڕوانامەكانیاندا نانێت.

دەرچوانی زانکۆکان دەڵێن، دەرچووانی خانەقین بوونەته قوربانی ململانێ سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەرپرسیارێتی تەواو دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، کەدان بە زانكۆ و كۆلێژەكانی خانەقیندا بێنێت، كە سەر بەو وەزارەتەن.

وتیشیان، دوای ناڕەزاییەکی زۆر، بڕیاریانداوە مان بگرن، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئاوڕیان لێ بداتەوە بۆ كۆتایی هێنان بەم قەیرانە و دان بە بڕوانامەكانیاندا بنێت و هۆشداریان داوە لە خراپبوونی بارودۆخەكە، ئەگەر بێتو داواكارییەكانیان پشتگوێ‌ بخرێت.













گەلەری