PM:04:32:22/08/2025
1800 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای شەڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند،"چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەین".
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە، هەموو توندوتیژییەک رەت دەکەنەوە کە ببێتە مەترسی بۆ سەر سەلامەتی گشتی و سەقامگیری هەرێم و ناوچەکە.
وتیشی، لەنزیکەوە
چاودێریی دۆخی سلێمانی و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە دان بە خۆیاندا بگرن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دانیشتوانی شاری
سلێمانی، بە دەنگی شەڕەتەقە و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و
هێزەکانی لاهور جەنگی بەخەبەرهاتن، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر شەڕ و کوژرانی سێ کەس
و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکە، لاهور جەنگی و دوو برای و فەرماندەی هێزەکەشی
دەستگیرکران.