سەردێڕ:

چاوگێکی سۆمۆ: بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە ٢٨٠ هەزار بەرمیل

PM:11:54:04/08/2025

2520 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە کۆمپانیای سۆمۆ بە ئێن ئاڕ تی وت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتەوە ٢٨٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک لە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەرێم بڕێک نەوتیان رادەستبکات، بەڵام پێویستە ئەو بڕە لە ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت کەمتر نەبێت، هەروەک چۆن لە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووە.

ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، ناتوانن لەو بڕە کەمتر بە بۆری هەناردەی دەرەوە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا پابەندی رێککەوتنەکەی نەبووە لەگەڵ بەغدا بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ بە بەغدا.













گەلەری