PM:05:55:01/08/2025
1572 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانى هەولێر دەڵیت، منداڵێکى تەمەن ١٠ ساڵان لە زێى گەورەدا خنکا و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی یەکی ئابی ٢٠٢٥، بەرگرى شارستانى هەولێر دەڵێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تيمی ژێرئاوی قەنديل منداڵێکیان لە زێى گەورەدا دۆزییەوە کە خنکابوو.
وتیشی، مناڵەکە تەمەنی ١٠ ساڵانە و گرتنەبەری رێکاری پێویست تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا و لەوێ توێکارى بۆ دەکرێت.