PM:11:05:09/03/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی کریمن ئاشکرای کرد، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئێران گفتوگۆیەکی بنیاتنەریان ئەنجامدا و دەشڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتن چەند پێشنیازێکی بۆ دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران داوەتە ترەمپ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کریملن) رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پوتن چەند پێشنیازێکی بۆ دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە
جەنگی ئێران داوەتە ترەمپ.
کرملن
راشیگەیاندووە، گفتوگۆی سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران بنیاتنەر
و راشكاو بوو و کاتژمێرێکی خایاندووە.