سەردێڕ:

شاندێکی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان گەیشتە ئیمڕاڵی

PM:01:32:25/07/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، گەیشتە دورگەی ئیمراڵی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ى میدیاکانی نزیکی دەم پارتی، لە سەردانێکی رانەگەیەندراودا، شاندی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دەم پارتی، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی ‌و ئۆزگور ئێرۆڵ پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چونەته‌ دورگەی ئیمراڵی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رۆیشتنی شانده‌كه‌ بۆ دیدارى عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکەیە و ئێستاش له‌كۆبونه‌وه‌دان.

ئەمە شەشەم سەردانی شاندی ئیمراڵییە بۆ لای ئۆجەلان‌ و چاوەڕواندەکرێت دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵدا تاووتوێبکەن.













گەلەری