AM:11:56:25/07/2025
1016 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیرابوون، ئەمرۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند.
ئەمرۆ هەینی ٢٥ـی تەممووزـی ٢٠٢،فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و وتی، دوای وەستاندنی گەشتەکانی عومرە بە شیوەیەکی کاتی، گەشتەکانی عومرە دەستی پێکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە،
بەهۆی گەشتەکانی حەجەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی
راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا دەستیان پێکردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەروو، بە بەردەوامی لەلایەن
کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو
سعودیە رێکدەخرێت.