PM:03:19:24/07/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و ٧٠٠ كیلۆگرام په‌تاته‌ی خراپبوودا گرتووه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، گۆران حەمه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ فرۆشتگا، بازاڕ، شوێنه گشتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانەی كاڵا و شمه‌كییان تێدا کۆگا ده‌كرێت، لیژنه جۆراوجۆره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و ٧٠٠ كیلۆگرام په‌تاته و زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی جۆراو جۆردا گرتووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به هاوڵاتیانی بفرۆشن.
وتیشی، هاوکات ده‌ست
به‌سه‌ر ٣٥ كارتۆن جگه‌ره‌ی خراپبوودا گیراوە و بۆ له ناوبردنیشی ره‌وانه‌ی
قائیمقامیه‌ت کراوە.
دەشڵێت، له
پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، ژماره‌یه‌ك له خاوەن كۆمپانیا و فرۆشیارەکان له هه‌بوونی
زیاتر له پێنج تۆن شیره‌مه‌نی و ٥٠٠ كیلۆگرام به‌هارات و یه‌ك تۆن و ٢٠٠ كیلۆگرام
خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆری دیكه، قائیمقامیه‌تی سلێمانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردن،
ته‌واوی ئه‌و خواردنانە به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
نیشته‌جێبوون له‌ناوبراون.