PM:01:35:24/07/2025
1624 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی نابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لێكەوتەی نەرێنی بۆ عێراق نابێت، بە تایبەت کە زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای ئەو بۆرییەوە راگیراوە.
وتیشی،
پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بە تایبەتی لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگای
گەشەپێدان، پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەم بۆرییە نەوتییەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە
هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکات.
دەشڵێت، ئەگەر رێککەوتنێکی نوێ لە بارودۆخێکی باشتردا
ئەنجامبدرێت، بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی عێراقدا دەبێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، رێککەوتنی بۆری
نەوتی خاوی تورکیا و عێراق کە لە ساڵی ١٩٧٥ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکاتەی
عێراق پەسەندکرابوو، ئەم هەفتەیە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
بڕیاریدا نوێی نەکاتەوە، کە هەر بەپێی رێککەوتنەکەی
ساڵی ١٩٧٥، بەپێی مادەی ٣ لە مەرسومی سەرۆكایەتی لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٦دا، بڕیاردرابوو کۆتایی بە
رێککەوتنەکە بێت.