سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:41:24/07/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٦ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٠ دۆلار نزمبووەوە.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٠ هەزار دینارە

 













گەلەری