PM:05:20:22/07/2025
1320 جار خوێندراوەتەوە
بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٦ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە، هاوکات بەهەمان ماوە ٢٠ ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلاری لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە فرۆشتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، زیاتر لە ١٦.٥ ملیار دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بانکی ناوەندی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٦ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن
دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە، هاوکات بەهەمان ماوە ٢٠ ملیار و ٩٨٠
ملیۆن دۆلاری لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا، ٦٨ ملیار و ٦٥٤ ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی
دارایی کڕیوە، هەروەها لە رێگەی زیادکردنی رۆژانەی خۆیەوە ٧٧ ملیار و ٦٥٢ ملیۆن
دۆلاری فرۆشتووە.