سەردێڕ:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: خۆپیشاندەرەکانی دوێنێ شەوی وەرتێ مۆڵەتیان نەبوو

PM:07:20:14/07/2025

1752 جار خوێندراوەتەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، ئەو کەسانەی دوێنێ شەو لە وەرتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵەتیان نەبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ھەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە میدیای پارتی وت، دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاسایی بووەتەوە و ئەو کەسانەی دوێنێ شەو لە وەرتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵەتیان نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر سەرەتای ئەو کێشەیەی کارەبا ئەوان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە دانیشتنیان کردووە و گوێیان لە داواکاری ئەوان گرت و کاریان بۆ چارەسەرکردنی کرد.

دەشڵێت، ئەوانەی شەوی رابردوو بێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان کردبوو، ئەوانە نەبوون کە ئەوان بەڵێنی چارەسەری کێشەکەیان پێدابوون، کەسانی دیکە بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بەشێک لە دانیشتوانی وەرتێ و بالیسان لە سنووری سۆران دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک لەلایەن بەرپرسێکی پارتیەوە شەهید کرا و هاوکات ژمارەیەکی دیکەش لە خۆپیشاندەران برینداربوون.












گەلەری