بانکی رەشید قەرز بەوکەسانە دەدات کە سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر) دەکڕن و دەشڵێت، پارەکە راستەوخۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەدرێت کە زۆرترین بڕی ٣٠ ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بانکی رەشید رایگەیاند، قەرز بەوکەسانە دەدات کە سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر) دەکڕن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دەستپێشخەرییە
لە پاڵپشتیی پڕۆژەکانی وزەی پاک و بەردەوامدایە، هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەت
بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە دووبارەکانی وزە و گەیشتن بە گەشەپێدانی ژینگەیی
و ئابووری.
باسی لەوەشکردووە، قەرزەکە بە رێژەی ٣٪ سودی دەچێتە سەر و زۆرترین کەس لێی سودمەند دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە
٨ـی ئایاریش، زیاد عەلی، وهزیری كارهبای عێراق وتی، بە هاوکاریی بانکی ناوەندیی
عێراق قەرز بەو ماڵانە دەدرێت کە سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و
دامەزراوەکانیان دادەنێن.