سەردێڕ:

مەحمود مەشهەدانی و مەسعود بارزانی: پێویستە لە زوترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت

PM:03:47:06/07/2025

4496 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێن، پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە رەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی کێشەکان چارەسەربکرێن و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و باس لە بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا.

هەروەها، سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیانکردەوە پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە رەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی کێشەکان چارەسەر بکرێن و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەکرێت.

هەردوولا جەختیان لەوەشکردەوە، بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٦٥ رۆژە حکومەتی ماوەبەسەرچوو یەک دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی دابەشنەکردووە و ئامادەش نییە لەو داهاتەی لەبەردەستییەتی مووچە دابەش بکات.


 













گەلەری