سەردێڕ:

چاکسازی گەوران گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردن دەکات

PM:02:49:06/07/2025

8336 جار خوێندراوەتەوە

چاکسازى گەورانی هەولێر دەڵێت، رۆژانی ســەردانیکردنی سزادراوان لـــە رۆژانی چــــوارشــەمەوە گـــۆڕدراوە بۆ رۆژانی پێـــنجشـــەمە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لەسەر داواکاری سزادراوان و کەسوکاریان، رۆژانی سەردانیکردن بۆ لای سزادراوان گۆڕانکاری تێداکراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، رۆژانی ســەردانی کردن (مواجەهە) لـــە رۆژانی چــــوارشــەممەوە گـــۆردراوە بۆ رۆژانی پێـــنجشـــەممە و لەمەودوا بە شـــێوەیەکی هـــــــەمیشەیی رۆژانی پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک تایبەتە بە سەردانیکردن.













گەلەری