سەردێڕ:

نرخی نەوت گەیشتە چەند؟

AM:08:21:06/07/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کەمتر لە یەک دۆلار دابەزی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ٦٦ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب.













گەلەری