کۆمسیۆنی عێراق رەتیدەكاتەوە سەرلەنوێ دەرگای بۆ وەرگرتنی گۆڕانكاری لە لیستەكان یان وەرگرتنی لیستی نوێی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەمموزی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، کۆمسیۆن پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی تەواوکردووە و تاوەکو ئێستاش، هیچ بڕیارێک نییە بۆ کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان لەئێستادا بێ بنەمایە،
چونکە کۆمسیۆن بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کاردەکات و خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەدەکات.
وتیشی،
ئێستا کۆمسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی پشتڕاستکردنەوەی لیستی کاندیدەکان، ناردنیان بۆ
لایەنە پەیوەندیدارەکان، پەسەندکردنی ئەو لیستانە و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ
دیاریکردنی ژمارە بۆ لیستەکان.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی ١١ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ،
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.