PM:04:55:05/07/2025
14744 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردە، پۆلی نۆی بنەڕەتی ئاگاداردەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەنەوە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن هەڵسەنگاندن بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دواین ڤێرژنی
ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن و دەشڵێت، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی
پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە لە رێکەوتی ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی
فەرمانگەکان رێکەوتی ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥ ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵنەوە.
بۆ ئایفۆن کلیک لەم لینکە بکە
بۆ ئەندرۆید کلیک لەم لینکە بکە