سەردێڕ:

ئۆپێک پلەس بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات

PM:01:56:05/07/2025

1004 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانیی ئۆپێک پلەس زیادکردنی بەرهەمهێنانی بە رێژەی زیاتر لەو زیادکردنە خێراتر دەکات کە لە سێ مانگی پێشوودا پەسەندی کردبوو، وڵاتانی ئەندام هەوڵدەدەن پشکی بازاڕ بەدەستبهێننەوە و هاوسەنگی نێوان دابینکردن و خواست لە بازاڕدا مسۆگه‌ر بكه‌ن.


ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوپەیمانی ئۆپێک پلەس لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە لە مانگی ئابدا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە بڕی ٥٤٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن، ئەوەش زیاتر بوو لەو زیادکردنانەی کە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا رەزامەندی لەسەر دابوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی پشکی بازاڕ، کە بە رکابەرەکانی لەدەستیدا لەو ماوەیەی کە دابینکردنی پێداویستییەکانی کەمکردەوە بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان دابینکردن و خواست لە بازاڕدا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هەوپەیمانی ئۆپیک پلەس کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هەشت ئەندامی سەرەکی هاوپەیمانیەکە کۆبوونەوە، ئەوانیش سعودیە، روسیا، عێراق، ئیمارات، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و سوڵتانییەتی عومان.

لە چەند مانگی رابردوودا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە سیاسەتی ئۆپێکدا روویداوه‌، چونکە سەرەڕای لاوازی خواست و گەشەسەندنی نیشانەکانی زیادبوونی دابینکردنی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە خێراتر کردووە، ئەوەش فشاری خستووه‌تە سەر نرخی نەوت و دڵنیایی بۆ به‌كاربه‌ران دابین کردووە و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا کە داوای دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەشت وڵاتی سەرەکی ئۆپێک پلەس پێشتر رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنان بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ماوەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموزدا، ئەوەش سێ ئەوەندەی ئامانجی سەرەتایی زیاد دەکات.














گەلەری