PM:02:49:30/06/2025
1604 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم دەڵێت، ئەوانەی مامەڵەی ماستەرکارتی لیمیت بەرزیان کردووە، ئاگاداری مۆبایلەکانتان بن، چونکە بەشی یەکەمی کارتەکان تەواو بووە و پەیوەندیتان پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم ئاگاداری ئەو ئەندامانە دەکاتەوە، کە مامەڵەی ماستەرکارتی هاوردەکراو (ئیستیراد)یان پێشکەش کردبوو بۆ جۆری ماستەرکارتی ئیستیرادی لمیت بەرز.
دەشڵێت،
ئێستا بەشی یەکەمی ماستەرکارتەکان گەڕاوەتەوە و رۆژانە بە ریزبەندی لە رێگەی
تەلەفۆنەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێت، تا بتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە و چالاکی
بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ وەرگرتنەوەو چالاك کردنی کارتەکانیان پێویستە پێناسی هاوردەکاران،
پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاریان پێبێت و نابێت کارت زانیارییەکە کۆپی
بێت.