دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی ٤٠٠ دینار بەرز بووەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی نێوان
ئیسرائیل و ئێرانەوە لە ١٣ـی حوزەیراندا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و دواتریش
وردە وردە نرخەکەی دابەزییەوە و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٤٠٠ دینار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە
دینار:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ کرۆنی سویدی بە ١٢٤ هەزار دینارە
١ ملیۆن تمەن بە ١٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە