سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش

PM:08:15:29/06/2025

3972 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێکیش لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە رۆژانە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، بەغدا داوادەکات رۆژانە ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە هەناردە بکرێت.

چاوگێکیش لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە رۆژانە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ.
هاوکات بەرپرسێکی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم نەوت رادەست بکات بە نزیکترن کات مووچەی مانگی پێنج و شەش خەرجدەکرێت.














گەلەری