AM:10:41:26/06/2025
1784 جار خوێندراوەتەوە
لە بەشێک ئەو گەڕەکانەی هەولێر و سلێمانی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دانراوە ماوەی چەند کاتژمێرێکە کارەبا کوژاوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە بەشێکی ئەو گەڕەکانەی هەولێر کە کارەبای ٢٤ کاتژمێریان بۆ دانراوە لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە کارەبا بڕاوە و تا ئێستاش کارەبای ئەو گەڕەکانە نەهاتووەتەوە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلیمانیش باسی لەوەکرد، بە هەمانشێوە لە بەشێکی
گەڕەکەکان لە شەوەوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری بڕاوە و تا ئێستاش هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت
بە هۆکاری کوژانەوەی کارەبا نەدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، یەکێک لە بانگەشەکانی
پڕۆژەی رووناکی و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەوەیە کە کارەبای بەردەوام دەدرێت بە
هاوڵاتییان و نابڕێت.