ئەمڕۆ سەری ساڵی کۆچییە و موسڵمانان لە جیهاندا ئەم رۆژە بەرزدەنرخێنن و لە بەشێک لە ناوچەکان ئاهەنگیش دەگێڕدرێت.
سەری ساڵی کۆچی لە رۆژی کۆچی پێغەمبەری ئیسلامەوە لە مەکەوە بۆ مەدینە دەست پێدەکات، به‌پێی ساڵنامه‌ی كۆچی ئه‌مڕۆ یه‌كی موحه‌ڕه‌می ساڵی كۆچییه و یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی ١٤٤٧ـە.
سەری ساڵی کۆچیی لەلای موسڵمانان پیرۆزی هەیە، چونکە پێغەمبەری ئیسلام
لەو رۆژەدا کۆچی کرد بۆ شاری یەثریب کە بە مەدینە ناودەهێنرا و قۆناغێکی نوێی
دەوڵەتی ئیسلامی دەستی پێ‌کرد.
لە هەرێمی کودستانیش لە زۆرێک لە ناوچەکان و مزگەوتەکان و شوێنە
ئاینییەکانیش لە مانگی موحەڕەمدا ئەو یادە بە دەفژەنین و وتنەوەی سرودی ئاینی بەرز
رادەگیرێت.
هەموو ساڵێکیش لە رۆژی ١ـی موحەڕەم کە سەری ساڵی کۆچیە دەکرێتە پشووی
فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ساڵی كۆچی١٢مانگه كه به موحه‌ڕه‌م
ده‌ست پێ ده‌كات، ناوی مانگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
(موحه‌ڕه‌م،
سه‌فه‌ر، ره‌بیعی یه‌كه‌م، ره‌بیعی دووه‌م، جیمادی یه‌كه‌م، جیمادی ئاخر، ره‌جه‌ب،
شه‌عبان، ره‌مه‌زان، شه‌ووال، زولقه‌عیده، زولحیه‌جه)
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، پێش هاتنی
ئایینی ئیسلام، ئه‌و مانگانه‌ی كه ئێستا وه‌كو مانگه‌كانی ساڵی كۆچی ناویان ده‌برێت،
له‌لایه‌ن دانیشتوانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه به‌كارهاتوون، به‌ڵام هیچ
ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵه‌كانیان نه‌بووه و به‌ڵكو رووداوێكی دیاری هه‌ر
ساڵێكیان دیاریكردووه و له گێڕانه‌وه مێژووییه‌كایاندا ساڵه‌كانیان به‌و
رووداوه ناوزه‌ند كردووه كه روویداوه، دیارترین ناوی ئه‌و ساڵانه‌ش كه له
زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ساڵی فیل بووه.
ساڵنامه‌ی كۆچی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت
به‌خۆیه‌تی، هه‌ر مانگێكی به به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی سووڕانه‌وه‌ی مانگ له‌ماوه‌ی ٢٩ رۆژدا
به چوارده‌وری زه‌ویدا دانراوه، ساڵنامه‌كه له‌١٢مانگ یان ٣٥٤-٣٥٥ رۆژ
پێكهاتووه.
ساڵنامه‌كه رۆژمێرێكی كارگێڕی و ئاینییه و
تایبه‌ته به بۆنه و مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه‌ی كه په‌یڕه‌وی
ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی به‌كاری ده‌هێنن.