سەردێڕ:

ناوی سەرۆک لیستی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردن لە کەرکوک

PM:06:42:21/06/2025

18496 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆن ناوی سەرۆک لیستی لایەنەکانی لە پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئاشکراکرد و بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ ئومێد محەمەدە و سەرۆکی لیستی پارتی شاخەوان عەبدوڵایە و سەرۆکی لیستی یەکێتیش خالید شوانییە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆن ناوی سەرۆک لیستی لایەنەکانی لە پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند و وتی، سەرۆک لیستەکان بەم شێوەیەن: نەوەی نوێ، ئومێد محەمەد ـ یەکێتی، شوان خالید ـ پارتیش، شاخەوان عەبدوڵایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەی تورکمانی بە دوو لیست بەشداری کردووە، سەرۆک لیستی بەرەیەکیان ئەرشەد ساڵح تورکمانییە  و بەرەکەی دیکەش عەمار کەهیە ـ هاوپەیمانی عەرەبی، راکان جبوری ـ تەقدوم، محمد تەممیم ـ عروبە، وەسفی عاسی ـ حەسمی نیشتیمانی، عومەر جبوریە کە لیستی وەزیری بەرگری عێراق دەبێت لە کەرکوک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.













گەلەری