کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت، وتیشی، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بوونى خۆڵبارینێکی کەم، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینیش وتی، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین
بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە و لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە
دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ و
زیادبوونى خێرایى با کە لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەرووى ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاماژەی
بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی ١ تـــــا ٣ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەکانی گەرما
کە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٣٩ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٧
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٢
پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٩پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٧ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٤
پلەی سیلیزی