سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران و دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستە کرد و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان دوو وڵاتەکە بهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی سەر ئێران نەبووە.
دوای
ئەوەی ئێران هەڕەشەی ئاڕاستەی واشنتۆن کرد، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامدا وتی، بە هەر
جۆرێک هەر هێرشێکیان بکرێتەسەر، هەموو هێز و توانای سوپای ئەمریکا دێتەسەر ئێران، بەجۆرێک
پێشتر هاوشێوەی نەبووبێت.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی
دۆخەکە، وتیشی، بە ئاسانی دەتوانن رێککەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بکەن و ئەو
ململانێ خوێناوییە رابگرن.
ئەم لێدوانانە
لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند رۆژێکە بەردەوامە و
تاوەکو دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.