PM:11:59:14/06/2025
4764 جار خوێندراوەتەوە
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی دەڵێت، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، ئەگەر ئەم هێرشە سەرکەوتووبێت، ئەوا کاریگەریی زۆری دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، لەئێستاشدا هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر بەردەوامی هەیە و بەچڕی مووشەک ئاڕاستەی یەکتری دەکەن.
هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل، دەنگۆی کوژرانی عەبدول مەلیک حوسی،
سەرۆکی حوسیەکانی یەمەن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەیان بڵاوکردەوە و کە لە ئەنجامی
هێرشەکاندا کراونەتە ئامانج.
هاوکات، بەهۆی
هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە ئاگری گەورە لە خەزانە نەوتییەکان لە ناوچەی شەهران لە
ئێران کەوتووەتەوە.