وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، رێوشوێنی کردەیی لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراوەتەبەر و داواش لە ئەمریكا دەکات بەرپرسیارێتیەكانی لە ئەستۆبگرێت و رێگە لە پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق بگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی، حکومەتی عێراق، جارێكی تر بە رەهایی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی رەتدەكاتەوە، لە دوژمنكارییە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یان دژی هەر وڵاتێكی دراوسێ.
هەروەها،
بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات لەسەر هەموو ئەو
کارە نایاساییانە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و بنەماکانی یاسا
نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت و کاردانەوەی نەرێنییان لەسەر سەقامگیری و ئارامی لە
ناوچەکەدا هەیە.
هاوکات،
داواش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت
لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو وڵات و نۆرم و رێککەوتننامە
نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراون، بە مەبەستی رێگریکردن لە فڕۆکەکانی قەوارەی زایۆنی
لە پێشێلکردنی دووبارەبووەوەی ئاسمانی عێراق و ئەنجامدانی هێرش.
دەشڵیت،
عێراق پابەندی بەرزترین پلەكانی دان بەخۆداگرتن بووە، بەو هیوایەی رێگە خۆش بکات
بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسی، بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکان بە رێگەی ئاشتیانە.
وتیشی،
عێراق رێوشوێنی کردەیی لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەكەی قەوارەی زایۆنی بە
پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق گرتووەتەبەر.