سەردێڕ:

دووبارە عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

PM:07:56:14/06/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتژمێر ٧ـی شەو درێژبکاتەوە و کەمێک پێش ئێستاش بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژبکرێنەوە واتە تا کاتژمێر ٧ـی سبەینێ.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری، عێراق بڕیاریدا گەشتەکانی ئاسمانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژبکاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش،دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تا کاتژمێر ٧ـی ئەمشەو، درێژکردەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانى دوێنێوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق راگیراون، ئەوەش دواى هێرشە لەناکاوەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئێران.













گەلەری