هەندێك لە خواردنەکان پێكهاتەی بەسوودیان تێدایە کە کاری مێشك باشتر دەکەن و رێگە لە تێكچوونی کارەکانی دەگرن بەتایبەت ئەگەر بە بەردەوامی بخورێن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "everydayhealth"ی تەندروستیدا، ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو خواردنانە کراوە کە دەکرێت کاری مێشك و زاکیرە باشتر بکەن و دژ بە نەخۆشییەکان بیپارێزن، کە دیارترینیان ئەمانەن:
- شلیك مێشك
لە تووشبوون بە زەهایمەر دەپارێزێت، بەتایبەت ئەگەر رۆژانە نیو کوپ لەو میوەیە
بخورێت.
- هێلکە
دەوڵەمەندترین مەڵبەندی کۆلینە دوای گۆشتی مانگا کە ماددەیەکی سوودبەخشە بۆ مێشك و
تەندروستی باشتر دەکات.
- سپێناخ
بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی کارۆتینی تێدایە، کە رێگە لە تێكچوونی خانەکانی مێشك دەگرن.
- ئەڤۆکادۆ
ئەگەر رۆژانە بۆماوەی شەش مانگ بخورێت زاکیرە باشتر دەکات و تواناکانی مێشك باشتر
دەکات.