سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم، گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق کرد، هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و هاوسەنگی کردەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
وتیشیان، لە میانەی گفتوگۆکەدا، باس
لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی نێوان عێراق و هەرێم کراوە.
باسیان
لەوەشکرد، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و
هاوسەنگی کردەوە.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، کێشەکانی نێوان هەرێمی و حکومەتی عێراقی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون و
گفتووگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق کرا.