سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی: نووسراوەکەى تەیف سامى نایاساییە

AM:11:26:12/06/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە عێراق دەڵێت، نووسراوەكەی وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە. دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر ئەو بابەتە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سیپان عەزیز، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، نووسراوەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەڵەی زۆری تێدایە و خۆشی پێی ناخۆش بووە كە ئەو نووسراوەی بۆ راگرتنی مووچە دەركردووە.

وتیشی، ناكرێت مووچەی هەشت مانگی میللەتێك ببڕدرێت و ئەم بڕیارە رادەگیرێت و چاوەڕواندەكرێت دادگای فیدراڵیی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوە بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی عێراق ئامادەنییە لە رێگای سۆمۆوە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەبكرێت.













گەلەری