سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرمای بەتین بەڕێوەیە

AM:10:16:12/06/2025

1668 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە.

 

سەبارەت کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەش بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند،لەچەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا ٤٩ پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:

 

هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک:٤١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ:٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی

سۆران:٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی


 

 













گەلەری