PM:10:09:10/06/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە نایاسایی بڕیاری راگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە و دەشڵێت، "لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە رێوڕەسمی دامەزراوەی ڤیزت کوردستان وتی، بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە نادەستوری بڕیاری راگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە، بەڵام لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە بەردەوام دەبن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هیوادارن لە زووترین كاتدا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت، بەجۆرێك كە لە
بەرژەوەندی هەموو لایەكدا بێت.
وتیشی، سوپاسی
خۆراگری هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکەن و ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنن و لە رابردوودا
دۆخی لەمە سەخت تریان تێپەڕاندووە.