سەردێڕ:

کارەبای عێراق: کڕینی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە

PM:09:40:10/06/2025

1976 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە و هێشتا گرێبەستەکان بەبێ پچڕان جێبەجێدەکرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقوتی، کڕینی وزەی کارەبا لە هەرێم بەپێی گرێبەستە لەگەڵ حکومەت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکان بەردەوامن و جێبەجێ دەکرێن، دابینکردنی وزەش بەردەوامە، تاکە پچڕان هێڵی عێراقی- تورکیایە بەهۆی کاری چاککردنەوە.

فرۆشتنی کارەباش بە شارەکانی دیکەی عێراق لە کاتێکدایە، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نرخی کارەبایان ١٣ هێندەی پێشوو لەسەر هاوڵاتییان گران کردووە.


 













گەلەری