سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو رەتیدەکاتەوە فرۆشتنی کارەبایان بە عێراق راگرتبێت

PM:08:28:10/06/2025

2276 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەبا بۆ عێراق و دەڵێت، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر لە لایەن هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە ئێستادا بەردەوامن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وتی، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سووتەمەنیی پێويست لە لایەن هەرێمەوە لە کار وەستابوون لە ئێستادا بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی و دەنگۆی وەستاندن و راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە راستییەوە.

هاوکات وەزارەتی کارەبای عێراقیش وتی، کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامن، تاکە بچڕان هێڵی عێراقی- تورکیایە بەهۆی کاری چاککردنەوە تێیدا بچڕاوە.

فرۆشتنی کارەباش بە شارەکانی دیکەی عێراق لە کاتێکدایە، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نرخی کارەبایان ١٣ هێندەی پێشوو لەسەر هاوڵاتییان گران کردووە.


 













گەلەری