سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان

PM:02:47:10/06/2025

1752 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هێزەکانیان و هەرکاتێک بخرێتە سەر هەژماری بانکییان دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیان.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند مانگێکە تێبینی ئەوە کراوە هاوپەیمانانیش چاوەڕێی ئەوەدەکەن دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە بکرێت ئەوکات هاوکارییەکە بخەنە سەر هەژماری بانکییان.

وتیشی، هەرچەندە پێشتر ئەو چاوەڕوانیەی نەبووە و پێش دابەشکردنی مووچە هاوکارییەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیان.













گەلەری