پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، عێراق لەسەر راگرتنی مووچە بەردەوام بێت کارتی ریفراندۆمی بەکاردەهێنن و دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو چارەنوسی مووچە یەکلا دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی، عێراق لەسەر راگرتنی مووچە بەردەوام بێت کارتی ریفراندۆمی بەکاردەهێنن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادوەران دەگەڕێنەوە و رێژەی
یاسایی تەواو دەبێت و بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچە دەدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و
نانەوتییەوە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی نەناردووە
و دەشڵێت، تا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست نەکات مووچە نانێرێن.
هەر
دوێنێش، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە نوێنەرایەتی عێراق بەژداریان
لە سێیەمین کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکان کرد لە فەرەنسا، لە کاتێکدا حزبەکانیان بە تایبەت پارتی هەڕەشەی
کشانەوە و هەڵوێست وەرگرتیان دەکرد بەرامبەر بە بەغدا، یەکێتیش دەیوت شەڕی ناردنی
مووچە دەکەن.