سەردێڕ:

سۆران؛ رێژەی قوربانیکردنی ئەمساڵ ٣٠٪ کەمیکردووە

PM:12:52:07/06/2025

1332 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پزیشکی ڤێتەنەری سۆران ئاماری رێژەی قوربانیکردنی ئاژەڵانی بە ئێن ئار تی راگەیاند و دەڵێت بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ رێژەی قوربانیکردن بۆ ٣٠٪ کەمیکردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حاجی مشیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پزیشکی ڤێتەنەری سۆران، سەبارەت بە ئاماری دوێنێی قوربانیکردنی ئاژەڵ، بە ئێن ئاڕ تی وت، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ٢٦٠ ئاژەڵ لە کوشتارگەی سۆران سەربڕاون، ٩٥ ئاژەڵی گەورە بوون و ١٦٥ ئاژەڵی بچوک بوون.

سەبارەت بە ئاماری ئەمڕۆ وتیشی، تاکو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە کوشتارگەکە ٢٣٥ ئاژەڵ سەربڕاون، ٧٥ ئاژەڵی گەورە و ١٦٠ ئاژەڵی بچوکن.

باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار رێژەی قوربانیکردنی ئاژەڵ لەسەدا ٢٥ بۆ ٣٠ کەمی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو ئێستا هیچ نەخۆشیەکی تای خوێنبەربون لە سۆران تۆمار نەکراوە، بەڵام ئاژەڵ هەبووە نەخۆشی دیکەی هەبووە و مەرجی تەندروستی نەبووە، بۆیە رەتیان کردووەتەوە و قوربانییان نەکردووە.













گەلەری