PM:03:56:04/06/2025
1560 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی سۆران دەڵێت، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی ساختە پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون وچاودێریکردنیان و دەرچوونی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی رەواندز، بەهاوکاری بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران، باندێکی سێ کەسی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد.
روونیكردووەتەوە،
دوو تۆمەتبارەكەی دیكە كە كاریان ساغكردنەوەی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی بووە، دانیشتووی
شاری شەمزینانی توركیان، دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەپێی یاسای ژمارە (٢٧١)ـی سزادانی
عێراق، پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر
و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.