وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە و وتی، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکان بڵاو دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە رۆژانە دەتوانن لەرێگای لینکی تایبەتەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان ببینن.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەروو، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکان پرسیار و
وەڵامەکان لە هەمان لینکەوە دادەنرێن.
-
بۆ بینینی وەڵامی تاقیکردنەوەکان کلیک لەم لینکە بکەن
ئەمەش لەکاتێکدایە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە بەشداری زیاتر لە ١١٥ هەزار
خوێندکار و قوتابی، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی ١٢ لە هەرێم دەستی پێ کرد.
قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لە دوای
بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، بەگوێرەی ئەو
نمرانەی کە لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانییدا بەدەستیدەهێنن ناویان لە بەشە
جیاوازەکاندا دێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن.