سەردێڕ:

ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

PM:11:23:29/05/2025

37924 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی هەرێم، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی خولی یەکەمی بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەنجامەكە لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) بەردەستە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەنەوە، لە ئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە.

وتیشی، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن(e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان پێویستە دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکەن.

دەتوانن لەڕێگەی سکان کردنی ئەم باڕکۆدەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە:














گەلەری